ئەم بەرهەمانە بریتین لە کۆمەڵە حوبری ئەسڵی Mimaki BS3 کە تایبەتن بە چاپکەرە پیشەسازییە قەبارە گەورەکان. هەر کارتۆنێک بڕی 2000 مل (2 لیتر) حوبری تێدایە و بە ڕەنگە سەرەکییەکانی (ڕەش، شین، سوور، زەرد) بەردەستن بۆ پێدانی ڕەنگی زیندوو و جێگیر. ئەم حوبرانە لە جۆری “سۆڵڤێنت”ـی کوالێتی بەرزن و تایبەت بۆ کارکردن لەگەڵ سیستەمی MBIS لەسەر چاپکەرەکانی وەک JV33 و CJV30 دروستکراون. بەکارهێنانی ئەم کۆمەڵەیە دڵنیایی دەدات لە پاراستنی سەری چاپکەرەکە (Printhead) و بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام لە کارەکانی ریکلام و تابلۆکاندا.